پەیامی کورد... لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٢٠٠ کۆچبەر ژێر ئاو کەوتوون
گەڕان بەدوای سەرنشینانی بەلەمە نقووم بووەکەی دەریای ئیجە بەردەوامە و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و ٢٠٠ کۆچبەر لە دەریادا ژێر ئاو کەوتوون یاخود بێسەروشوێن بوون.
لقی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەسینا بڵاوی کردەوە، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە دەریاکاندا هەزار و ٢٠٠ کۆچبەر ژێر ئاو کەوتوون یاخود بێسەروشوێن بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزی دەریاوانی یۆنان بەردەوامە لە گەڕان بەدوای چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی ڕۆژی چوارشممەی ڕابردوو لە نزیک کەنارەکانی دوورگەی "ڕودس" بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت.
بەپێی زانیارییەکان، بەلەمەکە درێژییەکەی ١٥ مەتر بووە و ٩٣ کەسی تێدا بووە و تەنیا ٢٩یان ڕزگار کراون و ٦٤یان تاوەکوو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ڕێکخراوە کوردییەکانی تایبەت بە کۆچبەرانیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە، زۆرینەی سەرنشینانی بەلەمەکە کوردی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناوچەی حاجیاوان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە