پەیامی کورد... لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەنيا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و پێشبینی دەکەن تاكو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە هەشت ملیۆن گەشتیار.
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لە ئەوروپا و ئاسیا و وڵاتانی کەنداوەوە گەشتیاران روو لە هەرێم دەکەن هەفتانەش گرووپی گەشتیاری سەردانی هەرێم دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، چاوەڕوان دەکرێت تەنيا لەم چوار رۆژەی جەژندا ٤٠٠ هەزار گەشتیار روو بکەنە هەرێم و پلانی درێژخایەن و ساڵانەیان هەیە بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتیاران.
وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢١ چوار ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و لە ٢٠٢٢ بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار بەرزبوەتەوە و بەوەش ساڵانە دوو ملیۆن گەشتیار زیادیان کردووە بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، تاكو ساڵی ٢٠٣٠ نزیک دەبینەوە لە هاتنی ٢٠ ملیۆن گەشتیار.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، چاڤیلاند لەسەر ئاستی هەموو عێراق ناسراوە و گەشتیار رادەکێشێت و لەگەڵ ئەوەشدا لە هەوڵی فراوانکردن و دروستکردنی گوندی کشتوکاڵی گەشتیاریدان.
ساڵی رابردوو لە ٢٥٪ گەشتیارانی ئاسیایی و ئەوروپی بوون و لەمساڵدا زیادیکردووە.
وتیشی، پێویستە رێکارێک هەبێت بۆ پاک راگرتنی ژینگە و دەبێت سزا هەبێت بۆ ئەو کەسانەی ژینگە پیس دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە