پەیامی کورد... لە ئیتاڵیا بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک ٤١ کۆچبەر خنکان
میدیا ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە باشوری وڵاتەکە ٤١ کۆچبەر خنکان و چوار کۆچبەریش رزگارکران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیا ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمێک لە دوورگەی لامپێدوسا لە باشوری ئیتاڵیا ٤١ کۆچبەر خنکان و چوار کۆچبەر رزگارکراون.
ئ
میدیاکان لە زاری رزگاربووانی رووداوەکەوە ئاماژەیان بەوەکرد، بەلەمەکە ٤٥ کۆچبەری تێدا بووە و لە شاری سفاکس لە باشوری رۆژهەڵاتی تونسەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا رایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر بە سەلامەتی گەشتوونەتە دورگەی لامپێدوسا.
شاری سفاکس شارێکی بەندەرییە و نزیکەی ١٣٠ کیلۆمەتر لە لامپێدوساوە دوورە، هەروەها دەروازەیەکی بەناوبانگە بۆ ئەو کۆچبەرانەی روو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە