پەیامی کورد... لە تورکیا ٣١ کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەستگیرکران
دەزگای لووتکە ڕایگەیاند، ٣١ کۆچبەر کە خەڵکی شارەکانی هەرێمی کوردستانن لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیرکراون و بڕیاریشە ئەمڕۆ ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە لەسەر خواستی خۆیان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند کۆچبەرێک لە وڵاتی تورکیا و پاش بەڕێکەوتنیان بە ڕێگای کۆچی نایاسایی بەرەو ئەورووپا لەلایە پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون کە ژمارەیان ٣١ کۆچبەرە و لە ناوچەی موڵا لە کەمپی ئایدن و بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندانەکاندا ماونەتەوە، نوێنەری دەزگای لووتکەش لە تورکیا هەموو هەوڵێکی خستووتە گەڕ بۆ ئازادکردنیان».
باسی لەوەشکردووە، «کۆچبەرەکان خەڵکی شارە جیاوازەکانی کوردستانی تێدایە بەتایبەت هەولێر و سلێمانی و چەند کۆچبەرێکی ئێزدیش، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە لەسەر خواستی خۆیان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان».
ئاشکراشی کردووە، «هەفتەی ڕابردوو نزیکەی ١٥ کۆچبەر دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە کە کۆچبەرەکان خۆیان بە خەڵکی وڵاتی سووریا لە قەڵەم دابوو بڕیار بوو لە شاری ئیزمیرەوە بنێردرێنە شاری ئەدەنە بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ سنوورەکانی سووریا، بەڵام بەهۆی هەوڵەکانی نوێنەری دەزگای لووتکە توانرا ناردنیان بۆ سووریا ڕابگرێت».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە