پەیامی کورد ... شاندەکەی هەرێم بە دەست بەتاڵی گەڕایەوە و ڕاگەێندراویکیان بڵاو کردەوە
پاش ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١ی ئایاری ٢٠٢٠، شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە گەڕایەوە شاری هەولێر.
بەگوێرەی راگەێندراوێكی شاندەكە، سەرباری ئەوەی كۆبوونەوەكان لە كاتێكی ئاڵۆزی پڕ كێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئەرێنی بوون. بڕیاریش دراوە هەفتەی داهاتوو درێژە بە كۆبوونەوەكان بدرێت بۆ گەڵاڵەكردنی پێشنیارەكان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی بەغدا بەتایبەت لەبارەی دۆسیەكانی بوودجە و نەوت.
هەروەها لە راگەێندراوەكەدا هاتووە "حكومەتی هەرێم كوردستان دووپاتیدەكاتەوە، چۆن پابەندبوو بە تەواوی بڕگەكانی یاسای بوودجەی ٢٠١٩، پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی لە لێگگەیشتنی ١-١٢ی ٢٠١٩ لەنێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر كراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە