بارزانی: پێویستە پارتی بەرگری لە مافی سەرجەم هاووڵاتیان بکات

بارزانی: پێویستە پارتی بەرگری لە مافی سەرجەم هاووڵاتیان بکات

 پەیامی کورد   ...   01/09/2019، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بۆچوونی خۆی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداشی پەیوەست بە چۆنیەتی كاركردن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق خستەڕوو.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ڕاگۆڕینەوە بوو لەسەر پرسە سیاسییەكان و تاوتوێكردنی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق. سەرۆك بارزانی رۆشنایی خستە سەر گرنگی و بایەخی رۆڵی پارلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە وەك چۆن بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن بە هەمانشێوەیش بەرگری لە مافی هاووڵاتی و دانیشتوانی پارێزگاكانی عێراق بكەن.

ئەندامانی فراكسیۆنی پارتییش لە بەغدا، سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی رەوشی سیاسی و كاری پارلەمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو و جەختیان لە پێویستیی هەبوونی هاوهەڵوێستی و هەماهەنگیی نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان كردەوە بە تایبەت لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانەوە هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە