پەیامی کورد... له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا دا، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین وئیسرائیل به‌شدار ده‌بن
بریاره ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كێتى ئه‌وروپا له برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا به‌رێوه‌بچێت و، له‌میانى دا هه‌ر یه‌كه له‌وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، به‌جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كۆببنه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى یه‌كێتى ئه‌وروپا دا، بریاره تاوتوێى هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌و ئاشتى گشتگیر له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بكرێت، له كاتێكدا جه‌نگى زایۆنى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه به‌رده‌وامه. هاوكات "ریاز مالیكى" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین و، هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ى " یسرائیل كاتس" به‌شێوه‌ی جیا له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له یه‌كێتى ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه، میسر، ئوردن، ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى، ئاماده‌ى دانیشتنى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بن، به‌ر له‌ده‌ست پێكردنى كۆبوونه‌وه‌كان، یه‌كێتى ئه‌وروپا پێشنیار و پلانى رێگاى ئاشتى، بۆ كۆتایهێنان به ناكۆكییه‌كانى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل راده‌ستى وڵاتانى ئه‌ندام كردوه.
به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا، كۆنگره‌یه‌كى ئاماده‌كارى بۆ ئاشتى به‌رێوه‌ده‌چێت و، تێدا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى پلانى ئاشتى ده‌كرێته‌وه، كه‌پێویسته ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى فه‌له‌ستین دابمه‌زرێندرێت و، ئیسرائیل و فه‌له‌ستین وه‌ك دوو دراوسێ له‌ئاشتى و سه‌قامگیرى دا له‌گه‌ڵ یه‌كدا بژین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بنیامین نتنیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاندوه: چه‌ندین ساڵى دوور‌و درێژه ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین نه‌بووه و، رێگه‌ش ناده‌م دروست ببێت، تاوه‌كو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنم.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە