بەپەلە ... ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی خۆی لە شەنگال زیاد دەکات

بەپەلە ... ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی خۆی لە شەنگال زیاد دەکات

  سەرۆكی شارەوانی خانەسۆر بە SNNی  ڕاگەیاند : " ئەمریكا بنكەی سەربازی لەهەریەك لەناوچەکانی " دۆمیز " كە پێشتر سەربازگەبوو ئێستا بەدەست حەشدی شەعبیەوەیە، هەروەها سەربازگەی بارا لەناوچەی "هۆل " لەسنووری عێراق و سووریا ، هەروەها لەناوچەی " چێلمێرا " لەسەر چیای شەنگال جێگیركردووە."

 ڕەنا كەمال  سەرۆكی شارەوانی خانەسۆر جەختیشیكردەوە: "لەو ناوچانەی لەلایەن ئەمریكاوە كراونەتە سەربازگە و نۆژەنكردنەوەیان دەستپێكردووە فراوانن و شوێنی تایبەتی نیشتنەوەی فڕۆكەیان تێدایە".

بەووتەی سەرۆك شارەوانی خانەسۆر: "ئەمریكا بڕیاریداوە، تەنیا پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەنگال بمێننەوە و سەرجەم هێزە حزبیەكان، بەحەشدی شەعبیشەوەش دەبێ دەربچن".

  هەروەها ئاماژەی بەوە کرد :" هیچ هێزێك لەوێ نامێنێت، ئەوەی لەڕووی سەربازییەوە لەقەزاكە دەمێننەوە تەنها پێشمەرگەو سوپای عێراق دەبێت".

پێشتر وا بڵاوكرایەوە ئەمریكا یەک بنكەی گەورەی سەربازیی لەسەر چیای شنگال دامەزراندوە، بەڵام لەئێستادا ژمارەی بنكەكانی زیادكردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە