پەیامی کورد... ئەمریکا/ لە ڕوداوێکى تەقەکردن 6 كهس گیانیانلهدهستدا
لە ولایەتی كێنتاكی ئەمریكا، روداوێكی تەقەكردن رویدا و تێیدا ٦ كەس گیانیان لەدەستدا و ٩ی دیکە بریندار بوون و دواتریش تەقەكەرەكە كوژرا.
ئهمڕۆ سێ شهممه 11 ی نیسان_ی 2023 سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، لە ناوەڕاستی شاری لویزفیڵ لە ولایەتی كێنتاكی كە دەكەوێتە باشوری ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، كەسێك بە ناوی "كۆنۆر ستۆرجۆن" كە تەمەنی ٢٥ ساڵە، دەستی كردووە بە تەقەكردن لە هاوڵاتیان.
ئاماژهی بهوهش كردوه، ئەو كەسە فەرمانبەری بانك بووە و ٦ كەسی كردووە و ٨ی تری بریندار كردووە، دوای روبەڕوبونەوەی لەگەڵ ئەفسەرانی پۆلیسدا تەقەی لێكراوە و لە شوێنی روداوەكە گیانیان لەدەستداوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، كۆنۆر بەشێك لە هێرشەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە لایڤ بڵاوكردووەتەوە و هەوڵیداوە تەقە لە هێزەكانی پۆلیس بكات، بەڵام وەڵام دراوەتەوە كوژراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە