ئێران فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ترەمپ و 72 کەسی دیکە دەرکرد

ئێران فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ترەمپ و 72 کەسی دیکە دەرکرد

پەیامی کورد... ئێران فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ترەمپ و 72 کەسی دیکە دەرکرد


داواکاری گشتی لە تاران فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەرکرد، لە دۆسیەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

عەلی ساڵحی داواکاری گشتی ئێران ڕایگەیاند، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی سوپای قودس لە سوپای پاسداران ، 97 تۆمەتباری ئەمریکی دەستنیشانکران و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، بڕیارێکیش بۆ دەستگیرکردنی 73 کەس لە ئەوان دەرچوە، لەوانە دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ و ژەنەڕاڵ کینێس ماکنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاری جیاجیا بۆ هاوکاری دادوەری ئاڕاستەی نۆ وڵات کراوە کە دەستوەردانیان لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا کردوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران، قەبارەی دۆسیەی داواکاری گشتی 12 هەزار لاپەڕەیە کە لە 60 بەرگدا کۆکراوەتەوە.

حسێن ئەمیر عەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، وەزارەتی دەرەوە و دەسەڵاتی دادوەری بەردەوامن لە ڕاوەدونانی ئەو کەسانەی کە سولەیمانی و هاوەڵەکانیان سێ ساڵ لەمەوبەر لە فڕۆکەخانەی بەغدا تیرۆر کرد.

لەو چوارچێوەیەشدا دەسەڵاتدارانی ئێران دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ چەند کەسێک لە عێراق دەرکردوە کە پەیوەندیان بە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیەوە هەبوە.

لای خۆیەوە فەریق محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند، "تۆڵەسەندنەوە لە خوێنی شەهید سولەیمانی تا ئێستاش لە کارنامەی هێزە چەکدارەکاندایە".

رۆژی 3ی (کانونی دوەم/1)ی 2020 قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی لەبەغدا کەوتنە بەر هێرشی فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکا و کوژران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە