تۆمەتبارێك لە دھۆك دەستگیر كرا

تۆمەتبارێك لە دھۆك دەستگیر كرا

  پەیامی کورد    -  ھێمن سلێمانی، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆك رایگەیاند: "ھێزەكانی پۆلیس لە دھۆك توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فێڵی لە كچ و كوڕان كردووە و وێنە و ڤیدیۆیی لێوەرگرتوون، دواتر وێنە و ڤیدیۆكانی وەك ھەڕەشە لە دژ بەكارھێنا

گوتیشی: "ئەو تۆمەتبارە بە دەنگی كچان قسەی لەگەڵ كوڕان كردووە، دوای دەستگیر كردنی دانی بە تاوانەكاندا ناوە".

تۆمەتبارەكە لەكاتی دانپێدانانی دەڵێ: "من لە فەیسبووك و ئینستگرام شارەزام، بەناوی كچانەوە دەچوومە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ھەموو جۆرە ڤیدیۆییەكم لە كچان وەردەگرتن، دواتر بۆ كوڕانم دەنارد تا بڕوایان پێبێنم".

دەشڵێت: "زیاتر لە 12 كچی ھاوڕێم ھەبوو كە باوەڕیان پێدەكردم لەگەڵ زیاتر لە 20 كوڕ، كە بە دەنگی كچان قسەم لەگەڵ دەكردن و پارە و كارتم لێوەردەگرتن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە