پەیامی کورد … هەولێر/ تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی بنکەی ئیسکان، تۆمەتبارێک بە ناوی (د.ھ.ک) دەستگیركرا، کە بڕێک ماددەی هۆشبەری لە جۆری (کریستاڵ) پێبووە.
دەشڵێت، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی٣٠ی هۆشبەر، ڕاگیرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە