بە پێی زانیاری لە سەرچاوەی ئاگادارەوە لە ناو حزبی یەکیتیدا ئاشکرای کرد ، پاڤێڵ تاڵەبانی و دەزگای زانیاری یەکیتی، بەتەواوی کۆنتڕۆڵی جووڵەکان و بواری دارایی بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقیان کردووە و چاودێریی ھەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە سەرۆککۆماری عێراقەوە دەکەن. سەر بە ئەم باباتە دەڵێ لیوایەکی یەکێتی بەناوی سەرۆککۆمارەوە لە دەباشانەوە مووچە لە بەغدا وەربگرێت، ئەمە کارێکی نایاساییە.
هەر بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە پاڤێڵ تاڵەبانی و لاھوور جەنگی لە بەغدا، چاودێری تەواوی جووڵە ئیداری و سیاسییەکانی بەرھەم ساڵح، دەکەن و لەڕێگەی دانانی چەند ڕاوێژکار و بەرپرسێکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە، چاودێریی تەواویان خستووەتە سەر کارە سیاسی و ئیداری و داراییەکانی، بەشێوەیەک تەنیا بە ڕۆخسار بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقە، تەواوی دەسەڵاتەکانی لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانییەوە بۆ دیاری کراوە و گەمارۆ دراوە.
ڕوونیش کراوەتەوە ، بنەماڵەی تاڵەبانی لە ڕێگەی دانانی ئاراس جەنگییەوە وەکوو ڕاوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری عێراق ، دەزگای زانیاری یەکیتی ئاگاداری ھەموو بابەتەکانی پەیوەندارە بە کاری سەرۆککۆمار و ھەموو پەیوەندییەکانیشی خراوەتە ژێر چاودێریی خۆیانەوە، بە شێوەیەک فشاری خراوەتە سەر، کە بەرھەم ساڵحی نیگەران کردووە.
هەروەها بنەماڵەی تاڵەبانی بەنیازن ھەموو ئەو ڕاوێژکار و بەرپرسانەی یەکیتی لە سەرۆکایەتی کۆمار بگۆڕن، کە پێشتر کاریان بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی نەکردووە و سەر بە باڵەکانی دیکەی یەکیتی بوونە.
ھەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکیتییەوە، لێژنەیەکی دارایی و ئابووری بۆ بوودجەی تایبەتی سەرۆککۆمار و خەرجییەکانی بەرھەم ساڵح دانراوە، کە ئەم لیژنەیە مافی ھەیە تەسفییە و چاودێری تەواوی خەرجییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بکات.
بەپێی ھەندێ سەرچاوەی ڕۆژنامەوانی عێراقی، بوودجەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ساڵانە نزیکەی ٥٢ ملیۆن دۆلار دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە