بەپەلە : سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نەماوە

بەپەلە : سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نەماوە

دوای کۆبوونەوەکەی خۆی و براکەی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون، بزووتنەوەی گۆڕان خۆی لە سروە عەبدولواحید بێبەری دەکات و پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەکەش ئاشکرای دەکات کە ئەو ژنە پەرلەمانتارە پەیوەندی بە گۆڕانەوە نەماوە.

دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە 22ی ئایاری 2018، شاسوار و سروە عەبدولواحید بەناوی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، سەردانی موقتەدا سەدریان کرد و کۆبوونەوە. لەنێو گۆڕاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سروە عەبدولواحید پەیوەندی بەو بزووتنەوەیەوە نەماوە.

لەمبارەیەوە عادل عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: "پێم وانییە وەک نوێنەری گۆڕان ڕۆیشتبێت، چوونکە پێم وایە ئەو ھەر لە گۆڕانیش نەماوە، دیارە وەک خێزان سەردانەکەیان لەگەڵ براکەیدا کردووە، بۆیە من نازانم چ وەڵامێک بدەمەوە، چوونکە ھێشتا جڤاتی نیشتمانی کۆ نەبووەتەوە تا بڕیار لەبارەی ئەو پرسەوە بدات و نوێنەری بچێتە بەغدا و کۆبوونەوە ئەنجام بدات".

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان پێیوایە، ئەگەر بڕیاریش بدرێت، ئەوا ”گۆڕان ناچێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە بکات، بەڵکوو بە سەربەخۆ دەچێت بۆ بەغدا و کۆ دەبێتەوە".

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ سروە عەبدولواحید وازی لە گۆڕان ھێناوە؟، عادل عەزیز ئاشکرای کرد: "پێم وانییە ئێستا سروە عەبدولواحید گۆڕان بێت، ئەوەندەی ئاگادار بم سەردانی بۆ ناو گۆڕان نییە و دوورە، ھەروەھا ئێستا سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نەماوە و ئێستا کەسێکی دیکە سەرۆکی فراکسیۆنە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە