پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/7/2019 پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
شاندی پارتی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران، هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئاماژەیان بەوەدا کە پارتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی لە حکوومەت دەکات.
سەرۆک وەزیران سوپاسی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و گوتی: "راستە پارتی لە حکوومەتدا زۆرینەیە، بەڵام حکوومەت پێویستە حکوومەتی هەموو هاووڵاتیان بێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی. داواشیکرد حزبەکانی کوردستان هاوکار ویارمەتیدەری حکوومەت بن.
سەرۆک وەزیران هەروەها ئاماژەی بە سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەغدا کە بووە هۆی دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێی دەستوور بە شێوەیەک کە ماف وئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە