پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان بەبڕی 25 ملیۆن دۆلار هاوکاری ڕەوانەی تورکیا و سووریا دەکات
گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند بڕی25 ملیۆن دۆلاریان لە سندووقی فریاگوزاری بۆ یارمەتیدانی مرۆیی لە تورکیا و سووریا دابینكردووه و به‌دوای رێگەیه‌كی نوێ بۆ گەیاندنی پێداویستییەکان بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا ده‌گه‌ڕێن.
ستیڤان دۆجاریك گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایدەگەیەنێت: بڕی25 ملیۆن دۆلاریان لە سندووقی فریاگوزاری بۆ یارمەتیدانی مرۆیی لە تورکیا و سووریا دابینكردووه و به‌دوای رێگەیه‌كی نوێ بۆ گەیاندنی پێداویستییەکان بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا ده‌گه‌ڕێن چونكە ڕێگەی چوون بۆ دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لە تورکیاوە بەرەو باکووری سووریا زیانی پێگەیشتووە، ئەمەش بەشێوەیەکی کاتی گەیاندنی هاوکارییەکانی بۆ باکووری ڕۆژئاوا پەکی کەوتووە.
ووتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ن سنووری ئۆپۆزسیۆن ببڕن، به‌ڵام پێویستی به رێككه‌وتنی حكومه‌تی سووریا و ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، تاوه‌كو به‌سه‌لامه‌تی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا.
شایەنی باسە رۆژی دووشەممە چەند بوومەلەرزەیەک ژمارەیەک پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا و سووریایان هەژاند و مردنی هەزارەها كەس و برینداربوونی هەزارەهای دیكە و ڕووخانی چەندین خانوو باڵەخانەی لێكەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە