په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان به نووسراو و مۆری فه‌رمی خۆی، زانیاری ده‌داته ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ساخته‌كاری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵده‌ماڵێ كه به‌گوته‌ی ئه‌و "ناوی هه‌شت هه‌زار كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان له تۆماری ناسنامه‌ی باری شارستانی پشده‌ر تۆمار كردووه و ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن". به‌ڵام گوته‌بێژی یه‌كێتیی ئه‌مه به درۆیه‌كی شاخدار له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ده‌ڵێ، به تۆماری بایۆمه‌تری كه‌س ناتوانێ كاری له‌و شێوه‌یه بكات.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی نووسینگه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به ژماره‌ی 252 له ڕێكه‌وتی یه‌كی شوباتی 2018، به شێوه‌ی "نهێنی و په‌له" به ناونیشانی زانیاری، ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق, وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كراوه و تێیدا ئاشكرای ده‌كات, "له ماوه‌ی 2005 و 2006 له ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كی لۆكاڵی، ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی له پارێزگای سلێمانی هه‌ڵدرانه‌وه و ده‌ركه‌وت هاووڵاتییانی ئێرانی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س ده‌بێ، له تۆماری باری شارستانی یه‌كه كارگێڕییه جیاوازییه‌كان به تایبه‌تی شارۆكه‌ی پشده‌ر تۆمار كراون".
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵادا ورده‌كاری زیاتر خراوه‌ته ڕوو و هاتووه، "ئه‌و تۆمارانه‌ی دڵنیاین ناوی كوردانی ئێرانیان بۆ زیاد كراوه، تۆماری ژماره 457 و 468 و 470، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناسنامه‌ی باری شارستانی و كۆبۆنی خۆراك و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان بۆ ده‌ركراوه و ئێسته‌یش /مه‌به‌ست كاتی نووسراوه‌كه كه دوو مانگی رابردوو ده‌كات/ مامه‌ڵه ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له نووسراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "شاراوه نییه لای به‌ڕێزتان ساخته‌كاری له تۆماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌و بابه‌ته و ئه‌و ژماره‌یه له‌و گومانه نزیكمان ده‌كاته‌وه كه هه‌مان بابه‌ت له یه‌كه كارگێڕییه‌كانی تریش له هه‌رێمی كوردستان دووباره ببێته‌وه، ئه‌و بابه‌ته پێویستی به به‌دواداچوون و وردبینی به په‌له هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌بێ و چاوه‌ڕێی بابه‌تی مه‌ترسیداری لێ ده‌كرێ و پێشبینییه‌كانی بۆ به‌ڕێزتان جێ ده‌هێڵین".
له به‌رامبەردا سه‌عدی پیره به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،هاتە دەنگ و دەلێت ئه‌وه “درۆیه‌كی شاخداره”.
پیره ڕایگەیاند "ئێسته تۆماری بایۆمه‌تری و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه، بۆیه هیچ كه‌س ناتوانێ كاری له‌و شێوه‌یه بكات و مردوویش ناتوانێ ده‌نگ بدات، ئه‌گه‌ر تا ئێسته‌یش ساخته‌كاری له سلێمانی كرابێ، ئه‌وا گۆڕان كردوویه‌تی، خۆ یه‌كێتی نه‌یكردووه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی گۆڕانیش له‌و بابه‌تانه‌یه كه ده‌یانگوت پاره و مووچه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌نێرن، ئه‌و جۆره كارانه‌یش بێ مانان”.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە