پەیامی کورد ... بەرپرسێکی لۆبنانی دەربارەی کۆنتینەری هەڵگری مەواددی تەقەمەنی لە بەندەری بەیرووت هۆشداری دەدات
بەرپرسێکی لۆبنانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەر بوونی کۆنتینەرگەڵی هەڵگری مەواددی تەەمەنی لە بەندەری بەیرووت هۆشداریدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک " باسم القیسی " بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرابەتی و سەرمایەگوزاری بەندەری بەیرووت لەمبارەیەوە ووتی : کۆنتینەرگەلی هەڵگری مەواددی تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت بوونی هەیە و ئێمە نامەیەکمان بۆ کەسانی بەرپرس ناردووە و داوامان لە گومرۆک کردووە ئەوانە دەربخات .
القیسی داوای لە گۆمرۆک کرد یاسا جێبەجێ بکات و کۆمپانیاگەلی هەڵگرتن و گواستنەوە بۆ بارگیری و گواستنەوەی دووبارەی کۆنتینەرەکان بە پێویست زانی و ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە شکایەتێک دەربارەی کۆنتینەرەکانی هەڵگری مەواددی تەقەمەنی لە بەندەری بەیرووت دەخەنە ڕوو .
ئەو بە ئاماژەدان بە کێشەی ناتەوانی تاجیرەکان لە زەخیرە کردنی گەنم و مەواددی خواردەمەنی ووتی : هەر بەم پێیە ئێمە لە شێوەی ڕادەستکردنی ڕاستەوخۆ لە کەشتییەوە بۆ بارهەڵگر و لەوێشەوە بۆ ئاسیاو کردن و زەخیرە لە دەرەوەی بەیرووت کەڵک وەردەگرین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە