کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت کوژرا

پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت کوژرا

 

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری دۆڵەبی شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لەدەست داوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "واحید ئەحمەدپوور" خەڵکی گوندی بیران ڕاگەیەندراوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی وەرزی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ٦٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ١٢ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە