پەیامی کورد ... سوپاى پاسداران لە هەورامان خەریکى کۆکردنەوەى بە کرێگیراو و خۆفرۆشە
سوپاى پاسدارانى ڕژێمى ئێران، هەروەک ساڵانى ڕابردوو و سەرەڕاى بێکارى و هەژارییەکى زۆرى ناوچە کوردنشینەکان، بە فێڵ و بەڵێنى درۆیین خەریکى کۆکردنەوەى هێزە (جاش) بەتایبەت لە نێو لاوانى خوێندەواردا.
لە شارى نۆدشەى هەورامان کە سەر بە پارێزگاى کرماشانە، بەیاننامەى بڵاو کردووەتەوە کە "بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆن و دژە شۆڕشەکانی ئێران ، لە نێوان لاوان ناونووسین ئەنجام دەدرێت و لاوانى خوێنەواریش دەتوانن ناوى خۆیان تۆمار بکەن"، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر کەسانى خوێنەوار و خاوەن بڕوانامەیان جیا دەکردەوە و کارى تایبەتیان پێ دەدان و یا هەر نەیاندەبردن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە