دارستانەکانی دەرسیم ١٠ ڕۆژە دەسووتێن

دارستانەکانی دەرسیم ١٠ ڕۆژە دەسووتێن

پەیامی کورد … دارستانەکانی دەرسیم ١٠ ڕۆژە دەسووتێن

ماوەی زایتر لە ١٠ رۆژە ئاگر لە دارستانەكانی دەرسیم لە باكووری كوردستان كەوتووەتەوە و تاكوو ئێستاش نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت و ڕەخنەی توندیش لە حكوومەت دەگیرێت، کە بە جیدی كاری بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە نەكردووە.

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی زۆر و كۆنتڕۆڵنەكردنی، بەشێكی زۆری دارستانەكانی دەرسیم سووتاون، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دارستانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی توركیا، لە راگەیەندراوێكدا باسی لەو ئاگرەی دەرسیم كردووە و ئاشکرای کردووە حكوومەت هەموو هەوڵێكی بۆ كۆنترڵكردنی داوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە چوار شوێنی دەرسیم ئاگر كەوتووەتەوە و توانراوە سێیان كۆنترۆڵ بكرێت و تەنیا یەكیان ماوە، ئەویش لە ماوەیەكی نزیكدا كۆنترۆڵ دەكەین.

لە سۆشیال میدیادا هاووڵاتییان و بەشێكی زۆری هونەرمەندان داوایان كردووە بە هانای دەرسیمەوە بچن، چونكە ئاگرەكە زۆرە و كۆنترۆڵ ناكرێت.

لەمبارەوە مەحسوون قرمزیگویل، گۆرانیبێژ و سینەماكاری ناوداری توركیا و بە ڕگەز كورد، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) داوای كردووە هاوكاریی ئەو كەسانە بكرێت کە لە دەرسیم بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە زیانیان بەر كەوتووە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، لە ئاگرەكەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری دارایی بەر بەرهەمی كشتوكاڵی و جووتیارانی ئەو شارە كەوتووە.

سەرەتای مانگی ٨یش ئاگرێکی فراوان لە ٤١ شوێن و دارستانی تورکیا کەوتەوە کە نزیکەی ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا و هاوکات بووە هۆی سووتانی ملیۆنان دار و ئاژەڵ و زیاتر لە ١٠ هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشت و زیانێکی زۆر بەر ژینگە و ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتە کەوت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە