دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی شەش ڕۆژە لە ئاگردا دەسووتێن

دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی شەش ڕۆژە لە ئاگردا دەسووتێن

پەیامی کورد … دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی شەش ڕۆژە لە ئاگردا دەسووتێن

 

ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکان و لێڕەوارەکانی "سەلاس باوەجانی" سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەرزاییەکانی "دری" لە نێوان گوندەکانی "کێسەڵە" لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئایارەوە دەستی پێ کردووە.

 

ئەو ئاگر کەوتنەوەیە هەتا ئێستا درێژەی هەیە و  بەرە و گوندی "گوڕیشە" دەڕوات.

 

خەڵکی ناوچەکه لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ئایاراو لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادە بوونە و داوایان لە خەڵکی "سەلاس"" کردووە یارمەتیدەری ئاگر کوژاندنەوەکە بن.

 

هاووڵاتییان ڕایانگەیاندووە؛ هەتا ئێستا ڕێژیم هیچ هاوکارییەکی لە هەمبەر کوژاندنەوەی ئاگری ئەو دارستانانە نەداوە.

 

بە هۆی ئەوەی کە ئەو ناوچانە ئەستەم و شاخاوین بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان فڕۆکە پێوستە، بەڵام ناوەندە پەیوەندیدارەکان هەتا ئێستا لە هەناردنی فڕۆکە خۆیان بواردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە