خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بینای پەرلەمانی عێراق

خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بینای پەرلەمانی عێراق

پەیامی کورد... خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بینای پەرلەمانی عێراق

بەهۆی ترس لە هاتنەژوورەوەی خۆپیشاندەران بۆ ناو باڵەخانەی پەرلەمان، پەرلەمانتاران پەرلەمانیان جێ هێشتووە و باڵەخانەی پەرلەمان چۆڵدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، کەسانی دانەمەزراو، فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژن و لە ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندان دەستپێکرد و هێرش دەکەنە سەر بینای پەرلەمان، هێزە ئەمنییەکانیش لە دەوروبەری بینای پەرلەمان بڵاوبوونەتەوە و ڕێگری لە چوونەژوورەوەی خۆپیشاندەران دەکەن.

ئێستا لە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک مشتومڕێکی زۆری دروست کردووە. ئەو کەسانەی خۆپیشاندان دەکەن، دەیانەوێت مافەکانیان لەناو ئەو پرۆژەیاسایە جێگیر بکرێت.

هۆکاری چوونی ئەو خۆپیشاندەرانە بۆ بەردەم پەرلەمانی عێراق، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئامادەکاری دەکرێت تا سبەینێ دەنگ بە پرۆژەیاساکە بدرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە