پەیامی کورد... دوو بەندکراوی کورد لەسێدارە دران
سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەمشیدی و محەممەد ئەندیشگۆ کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەشمیدی، خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان و محەممەد ئەندیشگۆ، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە