دوو بەندکراوی کورد لە کەرەج لەسێدارە دران

دوو بەندکراوی کورد لە کەرەج لەسێدارە دران


پەیامی کورد... دوو بەندکراوی کورد لە کەرەج لەسێدارە دران

دوو بەندکراوی کورد و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان لەسێدارە دران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی1ی2024، سزای لەسێدراەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی (هادی نەزەری) و (عەلی میری) خەڵکی هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج لە ئێران جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، ئەم دوو بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری کەرەج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.

تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە لە میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە