خاچی سور لەبارەی دۆخی سوریاوە هۆشداری دەدات

خاچی سور لەبارەی دۆخی سوریاوە هۆشداری دەدات

پەیامی کورد …. خاچی سور لەبارەی دۆخی سوریاوە هۆشداری دەدات

خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە مەترسییەكانی كاریگەریی سەپاندنی گەمارۆ لەسەر سوریا.

عەدنان حوزام وتەبێژی لیژنەی خاچی سور لەسوریا رایگەیاندوە، رێكخراوە مرۆییەكان نیگەرانن لەو لێكەوتانەی بەهۆی سەپاندنی گەمارۆوە بەسەر سوریادا هاتونەتە ئاراوە كە كاریگەیی نێگەتیڤی لەسەر دۆخی مرۆیی دانیشتوانەكەی دروستكردوە.

راشیگەیاندوە، توانای گەیشتن بە پێداویستییەكان لەپێش هەر هاوكارییەكەوەن بەمەش پێشكەشكردنی هاوكارییەكان بۆ ئەوانەی پێویستیانە ئاسان نییە.

چاوەڕوان دەكرا قەیرانی مرۆیی لەكۆتایی ساڵی 2019 لەسوریا سەرهەڵبدات بەهۆی واژۆكردنی بڕیارێك لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكاوە كە هەر رێكخراوێك مامەڵە لەگەڵ حكومەتی سوریادا بكات سڕ بكرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە