هەڵبژاردەی کۆماری خوازه‌کانی تورکیا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: ده‌نگ به که‌سێک مه‌ده‌ن که ده‌یان جار فریوی خواردووه، ئۆباما کڵاوی کردوه‌تە سه‌رت، پووتین هه‌ڵیخەڵەتاندی، بارزانی و ئۆجالانیش کڵاویان کرده سه‌رت، هه‌روه‌ها گولەنیش تۆی خەڵه‌تاندووه.
مۆحه‌ڕه‌م ئینچه له کۆبوونەوەی هه‌ڵبژاردنی خۆی وتی : ئه‌ردۆگان جارێکی دیکه هێرشی کردووه‌ته سه‌ر من و وتوویه‌تی نابێت ده‌وڵه‌ت به که‌سێک بسپێردرێت که لە ژێرده‌ستی که‌سێکی دیکەیە.
هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : منیش لێره‌وه ده‌ڵێم " به کەسێک که ده‌یان جار فریوی خواردووه بڕوا مه‌که‌ن . ئۆباما کڵاوی کرده سه‌رت، پووتین هه‌ڵیخەڵەتاندی ، بارزانی و ئۆجالانیش کڵاویان کرده سه‌رت، هه‌روه‌ها گولەنیش تۆی خڵه‌تاندووه. ئیتر چیت ده‌وێ بیکه‌ی ؟ " .
هەروەها له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا جه‌ختی کردەوە : ئه‌گه‌ر من ببمە سه‌رۆک کۆماری تورکیا ، یه‌که‌م هه‌نگاوم لابردنی دۆخی نائاسایی ووڵاته. ئێمه بڕوامان به ۸۱ ملیۆن دانیشتووی تورکیا هه‌یه. درووست کردنی پردێک له ئاسن و چیمه‌نتۆ کارێکی ئاسانه. من ده‌چمه ناو دڵی خه‌ڵک. من مرۆڤه‌کان بۆ کورد و تورک جیا ناکه‌مه‌وه. باسی عه‌لەوی بوون و سوننه بوون ناکه‌م ، ژن و پیاو له یه‌کتر جیا ناکه‌مه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە