ئەڵمانیا دەنگۆیەك لەبارەی وەرگرتنی كۆچبەرانەوە رەتدەكاتەوە

ئەڵمانیا دەنگۆیەك لەبارەی وەرگرتنی كۆچبەرانەوە رەتدەكاتەوە

پەیامی کورد … ئەڵمانیا دەنگۆیەك لەبارەی وەرگرتنی كۆچبەرانەوە رەتدەكاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، ئەوان پاسیان نەناردووە بۆ ئەوەی كۆچبەران لە بیلاروسیاوە بگوازنەوەو ئەو دەنگۆیانەش دوورن لە ڕاستییەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە تویتەری خۆی جگە لە ڕەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیە بە زمانی كوردی دەشڵێت: ئەوەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەكاتەوە خەڵكی دەخاتە مەترسیەكی ناپێویستەوە.

لە دوو رۆژی ڕابردوو ژمارەیەك ڕێكخراو چاڵاكوان بڵاویانكردەوە، ئەڵمانیا كەمپی بۆ وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە ئامادە كردووەو ژمارەیەك رێكخراوو چاڵاكوانیش پاسیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ مۆڵەت پێدانیان بچن بەدەم كۆچبەرەكانەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە