١٢ ویلایەتی ئەڵمانیا وەرگرتنی کۆچبەرانیان هەڵپەسارد

١٢ ویلایەتی ئەڵمانیا وەرگرتنی کۆچبەرانیان هەڵپەسارد

پەیامی کورد... ١٢ ویلایەتی ئەڵمانیا وەرگرتنی کۆچبەرانیان هەڵپەسارد

١٢ ویلایەت لە کۆی ١٦ ویلایەتەکەی ئەڵمانیا قبووڵکردنی خوازیارانی مافی مانەوەیان هەڵپەسارد، ئەمەش بەهۆی ژمارەی زۆری ئەو کۆچبەرانەی لە ئۆکرایناوە ڕوویان لە وڵاتەکە کردووە.

دامەزراوەی (Redaktionsnetzwerk Deutschland)ی میدیایی لە زاری نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاوە ڕایگەیاند، لە سایەی ئەو ژمارەی زۆرەی کۆچبەرانەوە ١٢ ناوچە قبووڵکردنی کۆچبەرانیان لە سیستەمی دابەشکردنی سەرەتاییدا وەستاندووە.

نوێنەرەکە وتیشی، فشار بۆسەر ناوچەکان زیا دی کردووە بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا لە ئۆکراینا دەگوزەرێت، هەروەها بەهۆی بارودۆخی گشتی لە بواری کۆچدا، بەتایبەتیش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران لەڕێی باڵکان-ەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە شوباتی ڕابردووەوە زیاتر لە ٩٨٠ هەزار کەس لە ئۆکرایناوە خۆیان گەیاندووەتە ئەڵمانیا، ئەو ژمارەیە ڕۆژانە بە بڕی نزیکەی ٨٧٥ کەس لە زیادبووندایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە