ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانی دورگەی رۆدسی یۆنانی کەوتۆتەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانی دورگەی رۆدسی یۆنانی کەوتۆتەوە

پەیامی کورد... ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانی دورگەی رۆدسی یۆنانی کەوتۆتەوە


ماوەی پێنج رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی دورگەی رۆدسی یۆنانی کەوتووەتەوە و پاسەوانی کەناراوەکان و هێزی چەکداری یۆنان لە حاڵەتی لە ناکاودان و هاوڵاتیانی نیشتەجێێ نزیک ئەو دارستانانە دەگوازنەوە و ناوەندی ئاگر کوژێنەوەش شەو و رۆژ سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەیە کە بەهۆی چالاکی رەشەباوە بەردەوام تەشەنەدەکات

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، جۆرج هادزیمارکۆس دادوەری ناوچەی باشووری دەریای ئیجە رایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی هاوڵاتیانی نیشتەجێبووی نزیک دارستانەکانی دوورگەی رۆدس بەردەوامە، بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکەوە ئاستەنگی بۆ دروستبووە چونکە بەشێک لە رێگاکان گیراون.

هاوڵاتیانی نیشتەجێی نزیک دارستانەکانی دوورگەی رۆدس گواستراونەتەوە و لە ناوەندەکانی خوێندن و هۆڵە وەرزشییەکان و هۆتێلەکان شوێنی مانەوەیان بۆ دابینکراوە و ئاگرکوژێنەوەی یۆنانیش شەو و رۆژ لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.

هەر لەو بارەیەوە تێرێسهاتزیوانۆ بەرپرسی بەشی شارەوانی رۆدس ئاماژەی بەوەکرد، پاسەوانی کەناراوەکان و هێزە چەکدارەکان لە رێگەی هەزاران پاسەوە هاوکاری هاوڵاتیان دەکەن و دەیانگوازنەوە.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنانیش ئەوەیخستەڕوو، لە رێگەی 30 بەلەمەوە هاوڵاتیان لە کەناری کیۆتاری ولاردۆس لە رۆژهەڵاتی دوورگەی رۆدسی سەر دەریای ناوەڕاست هاوڵاتیانی نیشتەجێی دارستانەکانی دورگەکە دەگوازنەوە.

ماوەی پێنج رۆژە ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی یۆنان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگەرەیە کە لە دارستانەکانی دورگەی رۆدس کراوەتەوە و بەهۆی چالاکی رەشەباوە ئاگرەکە زوتر تەشەنە دەکات و ئاستەنگی بۆ ئاگرکوژێنەوەکان دروستکردووە و سلۆڤاکیاش لە رووی پێداویستی ئاگرکوژێنەوە هاوکاری یۆنانی کردووە.

بەهۆی ئەو ئاگرەوە مەودایەکی فراوانی دارستانەکانی دورگەی رۆدسی یۆنانی سووتاوە و لە رۆژی سێشەممەوە تاکو ئێستا بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەو ئاگرەوە پلەی گەرمای ناوچەکانی دوورگەی رۆدس بگاتە 45 پلەی سەدی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە