ماوەی چەند ڕۆژێکە سوتانی دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە

ماوەی چەند ڕۆژێکە سوتانی دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە

پەیامی کورد … ماوەی چەند ڕۆژێکە سوتانی دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانی دەرەوەران و دۆڵەبی و چەندین ناوچەی دیکەی سەر بە شاری مەریوان کەوتووە و هاوڵاتییان و چالاکوانانی ژینگە بێ پشوودان سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن.

 

بەپێی وتەی چالاکوانانی ژینگە تا ئێستا زیاتر لە 420 هێکتار زەوی لە دارستانەکانی مەریوان سوتاون و سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، کەچی جارێکی دیکە ئاگر لە دارستانەکان سەریهەڵدایەوە.

 

ئەنجومەنی سەوزی چیا، کە ڕێکخراوێکی ناحوکمی ژینگەییە لە مەریوان لەبارەی ئاگرەکانەوە دەڵێت، “ئەندامانی ئەنجومەنەکە و خەڵکی خۆبەخش و ژینگە دۆستی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری بەردەوامن لە کوژاندنەوە و ڕێگری لە تەشەنە سەندنی ئاگرەکە، بەڵام بە داخەوە کە ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە”.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی سەوزی چیادا هاتووە، ” لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا چەندینجار ئاگرەکان لەلایەن خەڵک و ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام بەهۆی ڕێگریکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە نەتوانراوە بەباشی ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت”.

 

لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا سەدان هێکتار لە دارستانەکانی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری سوتاون و تەشەنەسەندنی ئاگرەکە تەواو ژینگە دۆستان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای هیلاک کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە