پەیامی کورد... مەکگۆرک: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگەڕێتەوە پێش جەنگی حەماس و ئیسرائیل
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا رایدەگەیەنێت؛ دۆخی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆز بووە و زەحمەتە بگەڕێتەوە پێش جەنگی حەماس و ئیسرائیل.
برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەوتەیەکدا لە کۆڕبەندی مەنامە رایگەیاند، دۆخی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ناگەڕێتەوە پێش ٧ی تشرینی یەکەم کە جەنگی حەماس و ئیسرائیل تێیدا ھەڵگیرسا.
دەشڵێت، ئەوەی یەکەم جار جەنگەکەی ھەڵگیرساندوە حەماس بوو و دەبێ ئارامی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل بەردەوام بێت و ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزبێت.
مەکگۆرک راشیگەیاند، دەبێت کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل چارەسەر بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە