پەیامی کورد.... ئەمەریكا: سزاكانی سەر عێراق گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە
ئەمەریكا ئاشكرایدەكات، بەهۆی كاركردنی كۆمپانیاكانی رووسیا لە عێراق، سزاكانی سەر عێراق گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.
ماتیو میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، هیچ گۆڕنكارییەكە بەسەر سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بەڕووسیا نەهاتوەو، هەموو ئەو سزایانەی بەسەر رووسیایاندا سەپاندووە وەك خۆیان جێبەجێ دەكرێن و، گۆڕانكاریان بەسەردا نایەت.
باسی لەوەشکرد، هیچ لێخۆشبوونێكیان بۆ عێراق دەرنەكردووە و سیاسەتی ئەوان بەرانبەر بە عێراق، لە بەرانبەر كاركردنی كۆمپانیا رووسییەكان لەو وڵاتە گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكو بەردەوام دەبن لەوەی هەموو ئەو سزایانەی بەسەر رووسیایاندا سەپاندوون، وەك خۆیان جێبەجێ بكرێن، چونكە ئەمریكا دژی داگیركاری بێ پاساوی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا وەستاوەتەوە.
بە فەرمانی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا، لە 24ـی شوباتی 2022، هێرشكرایەسەر ئۆكرانیاو، بەو هۆیەوە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا، چەندین سزای دارایی و ئابووریان بەسەر مۆسكۆدا سەپاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە