پەیامی کورد ... ژمارەیەک ناوچەی دیمەشق لە لایەن ئیسرائیل ەوە بوردومان کرا
میدیای فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ده‌ستپێكردوه و به‌شێكی هێرشه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی سیستەمی به‌رگری ئاسمانی یه‌وه پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی سووریا ، به‌رگری ئاسمانی سووریا ووڵامی ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلیان دایه‌وه كه له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه ئاڕاسته‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت كرابوون و
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ده‌ستدرێژیی ئیسرائیل، ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق ی پایته‌خت ده‌كاته ئامانج و هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سووریا ڕووبه‌ڕووی ئامانجی دوژمنكارانه ده‌بنه‌وه".
ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كانی ئه‌مشه‌وی ئیسرائیل كه دیمه‌شق یان كردبوه ئامانج خراونه‌ته خواره‌وه و به‌شێكی دیكه‌شیان ئامانجه‌كانیان پێكاوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه "به‌رگرییه ئاسمانییه‌كان ووڵامی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلیان دایه‌وه كه له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه ئاڕاسته‌كرابوون و زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كانیان خستووەتهخوارهوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە