پەیامی کورد... ئیسرائیل دیمەشقی بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی سنووری شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، بۆردومان دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31-1-2022، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەیان لە دیمەشق کردووەتە ئامانج.
سانا بەبێ ئاماژەکردن بە زیانەکانی ئەو بۆردومانە، رایگەیاندووە: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی دەوروبەری دیمەشقیان کردووەتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە