ماکرۆن و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامدەدەن

ماکرۆن و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامدەدەن

کۆشکی ئیلیزی ئاشکرایکردووە، کە دوێنێ چوار شەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و دۆخی سوریا و ناوچەکە و لەناوبردنی داعشیان تاوتوێکردووە.

نووسینگەی ئیمانوێل ماکرۆن بڵاویکردووەتەوە، کە "فەڕەنسا و ئەمریکا سوورن لەسەر ئەوەی بەردەوام بن لە ئەرکەکانیان لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا دژی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە تا کۆتایی."
راشیگەیاندووە، کە "پێویستە هیچ شتێک سەنگمان دوور نەخاتەوە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە نەهێڵین ڕێکخراوی داعش سەر دەربکاتەوە لە ناوچەکەدا و هەلێکی ئەرکی سیاسیی بەرفراوان بڕەخسێنین لە سووریادا."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە