لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، ترەمپ و ئەردۆگان دۆخی سوریا تاوتوێ دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی سەباحی تورکی، لە پەیوەندییەکەدا هەریەکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لە هێرشە کیمیاییەکەی دوما و دۆخی سوریا کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای هێرشە کیمیاییەکەی رژێمەکەی ئەسەد بۆ سەر دوما، هەریەکە لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا دەکەن و لە ئێستاشدا کەشتییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتانە بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێکەوتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە