پەیامی کورد... یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە ئۆکراینا
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی بەپەلە گەیەنرایە ئۆکراینا، کە بە هەماهەنگی نێوان هەر دوو وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و ئۆکراینا پێداویستی پزیشکی و خۆراک گەیشتووەتە شوێنی مەبەست.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئەوەی ئاماژەی بەوە کردووە، کاروانێکی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە شاری سومی باکووری خۆرهەڵاتی ئۆکراینا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، هاوکارییە مرۆیییەکە نزیکەی ١٤٣ تۆنە بۆ ٣٥ هەزار کەس لە شارەکە نێردراوە، کە هەریەک لە پێداویستی پزیشکی، ئاو و خۆراکی ڕۆژانەی لەخۆگرتووە.
نەتەوەیەکگرتووەکان ڕوونیکردەوە، ناردنی کاروانی هاوکارییەکە لە ئەنجامی گفتوگۆ و هەماهەنگی هاوپەیمانانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا و ئۆکراینا توانراوە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بگەیەنرێتە شوێنی مەبەست.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە