یەکەم کاروانی ڤاکسینی بریتانیای گەیشتە عێراق

یەکەم کاروانی ڤاکسینی بریتانیای گەیشتە عێراق

پەیامی کورد … یەکەم کاروانی ڤاکسینی بریتانیای گەیشتە عێراق

 

زیاترلە ٣٠٠ هەزار ڤاکسینى بەریتانى گەیشتە عێراق و وەزارەتى تەندروستیش ووردەکارى ئەو گرێبەستانە ئاشکرا دەکات کە بۆ کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا ئەنجامیانداوە.

 

سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، کاروانى یەکەمى ڤاکسینى ئەسترازینیکاى بەریتانى گەیشتە عێراق کە بریتیە ٣٦٠ هەزار ژەمە ڤاکسین لە کۆى ١٦ ملیۆن ڤاکسین.

 

راشیگەیاند، عێراق گرێبەستى کڕینى دوو ملیۆن ڤاکسینى سینۆفارمى چینى و سێ ملیۆن ڤاکیسنى فایزەر و یەک ملیۆن ڤاکسینى سپۆتنیک (v) رووسى  واژۆکردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە