مۆسکۆ وەکوو باشترین شاری گەشتیاری دیاری کرا

مۆسکۆ وەکوو باشترین شاری گەشتیاری دیاری کرا

پەیامی کورد ... مۆسکۆ وەکوو باشترین شاری گەشتیاری دیاری کرا

 

پایتەختی ڕوسیا وەك باشترین شاری گەشتیاری لە جیهان دەستنیشان كرایەوە.

 

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، سێرگی سابیانین پارێزگاری مۆسكۆ ڕایگەیاند، مۆسكۆ وەك باشیترین شاری گەشتیاری لە جیهاندا دەستنیشان كراوە.

 

وتیشی”لەو ڕاپرسیەدا كە لەسەر ئەو بابەتە ئەنجامدراوە، نەك تەنها پسپۆڕان، بەڵكو گەشتیارانی ئاساییش دەنگیان بەوە داوەكە باشترین و خۆشترین شارە بۆ گەشتكردن”.

 

بەپێی زانیارییەكان، ئەمە بۆ دووەم جارە مۆسكۆ وەك خۆشترین و باشترین شاری جیهان بۆ گەشتكردن دەستنیشان دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە