پەیامی کورد … یەکەم سەرۆککۆماری لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە مرد
بەرەبەیانی ئەمڕؤی شەممە ٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، "ئەبوولحەسەن بەنی سەدر" یەکەم سەرکۆماری حکوومەتی ئێران لە پاریس لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە مرد.
بنەماڵەی بنی سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویان کردووەتەوە، کۆچی دوایی یەکەم سەرکۆماری حکوومەتی ئێرانیان پشتڕاست کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "ئەبوولحەسەن بەنی سەدر پاش ماوەیەک تووشبوون بە نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاریس کۆچی دوایی کرد".
بەنی سەدر یەکەم سەرکۆماری ئێران و بەرپرسی شورای ئینقلاب لە کاتی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، بەڵام لە ساڵی ١٣٦٠ لە سەرکۆماری وەلا نرا و هەمان ساڵ ئێرانی بەجێ هێشت.
ناوبراو لەکاتی سەرۆک کۆماری دوای فیتیوای جیهادی خومەینی دژ بە گەلی کورد فەرمانی کرد بە هێزە چەکدارەکانی ئێران کە “پۆتینەکانیان لە پێ دەرنەهێنن هەتا کوردستان لە دژە شۆڕشەکان (حیزبە کوردستانییەکان) پاک دەکەنەوە.”
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە