پەیامی کورد ... وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌ێنێت : درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كراوه و ئه‌مڕۆ بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌درێت .
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ، "بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی پشوو له فه‌رمانگه و دام وده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی تاوتوێكراوە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و ته‌ندرووستی، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشدا تاوتوێكراوە".
ووتیشی ، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان به‌رده‌ستن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له گفتوگۆداین ، ئه‌مڕۆ یەكشەممە بڕیاری پێویستی لەوبارەیەوە ده‌درێت .
وەزیری تەندرووستی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، "قەدەغەى هاتووچۆ بۆ رێگرتن له تەشەنەسەندنى ڤیرووسی کۆرۆنا گرینگ بوو ، به‌جۆرێك قەدەغەى هاتووچۆ و کەرەنتین كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی لە دەرەوەى هەرێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه هاوكارییەكی باش بوە لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسەكە".
لەمیانەی ووتەكانیدا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەو رێکارانە نەبونایە ئێستا بە هەزاران حاڵەتى ڤیرووسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌بو ، ئه‌گه‌ر زووتریش ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان بگرتایەتەبەر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئێستا هەن تۆمارنەدەكران، چوونكه ئه‌و ڤیرووسه له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو به‌ڵكوو له رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هاتوەته هه‌رێم .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە