پەیامی کورد … هێزەکانی هاوپەیمانان لە بابل کرانە ئامانج
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢١، تەقینەوەیەكی تیرۆریستی كاروانێكی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە سنووری شاری بابلی باشووری عێراق كردە ئامانج.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لەسەر ڕێگەی سەرەكیی بابل، لە نزیك شاری حیللەی باشووری عێراق، مینێكی چێندراو بە كاروانێكی هاوپەیماناندا تەقیوەتەوە.
تەقینەوەی مینەكە زیانێكی ئەوتۆی نەبووە، تەنها ئەو شوێنەی تێكداوە كە تیایدا چێندرابوو، ئەمەش لە كاتێكدایە لەوەتەی سەرەتای ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بە شێوەی بەردەوام و بێ پچڕانەوە ڕۆژانە هێرشی تیرۆریستی دەكرێتە سەر هێزەكانی هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش لە عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە