پەیامی کورد ... بەریتانیا ٦٥٠ مووشەکی مارتێل بۆ ئۆکراین دەنێرێت
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، حکومەتی ئەم وڵاتە بەنیازە ٦٥٠ مووشەکی فرە مەبەستی مارتلێت (بە کورتی بە LMM) ببەخشێتە ئەم ووڵاتە بە ئامانجی بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی ئۆکراین ، بەپێی گرێبەستێک بە بەهای ٢١٣ ملیۆن دۆلار.
ئەم مووشەکە فرە مەبەستە بە کێشی ١٣ کیلۆ و مەودای ٨ کم خێرایی یەکەی ١٨٠٠ کم/کاتژمێرە و جگە لە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەتوانرێت هەڵبدرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە