پەیامی کورد ... ئەمریکا : داعش هەوڵی ڕفاندنی چەکدارەکانی دەدات لە بەندیخانەکانی " هەسەدە " .
لە ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کۆمیتەی ئامادەکاری و گرینفی نەتەوەیی ، مەترسییە بەردەوامەکانی داعش خرانە ڕوو و باسی لەسەر کرا .
بەڕێوبەری ناوەندی نیشتمانی ئەمریکا لە دژی تێرۆر کریستۆف میلەر لە دانیشتنەکەدا ووتی ، چەکدارەکانی داعش ئەوانەی کە فریویان خواردووە لە جیهاندا هێشتاش بەدوای ستراتیژییەکی هێرشکارانەن لە جیهان بۆ گورز وەشاندن .
میلەر هەروەها ئاشکرای کرد ، داعش باندۆر لە سەر ٢٠ کۆمەڵەی چەکدار دەدات کە پارێزوانی لە ئەفریقیا دەکەەن .
میلەر هەروەها ئاشکرای کرد لەگەڵ کوشتنی خەلیفەی داعش ئەبوو بەکر بەغدادی هێرشی چەکداران ڕانەوەستاوە و بە تایبەتیش لە زۆرێک لە ووڵاتانی ئەفریقی هێرش دەکەن
بەڕیوبەری ناوەندی نیشتمانی ئەمریکا لە دژی تێرۆر دەستنیشانی کرد ئامانجی زۆر گرینگی چەکدارانی داحش ئەوەیە کە بە هەزاران چەکدار و بنەماڵەی ئەوان کە لە باکووری سووریا دان بڕفێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە