پەیامی کورد ... ئەمریکا داوای ئازادی خێرای کەشتییەکەی کۆریای باشوور دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەئێران کرد، دەستبەجێ کەشتییەکەی کۆریای باشور ئازاد بکات کە ئەمڕۆ لەنزیک سنورە ئاوییەکانی دەستی بەسەردا گرت.
لەڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەبەرپرسانی تاران کرد دەستبەجێ ئەو کەشتییە نەوتییەی کۆریای باشور ئازادبکات کە ئەمڕۆ لەنزیک سنورە ئاوییەکانی بەندەر عەباس دەستی بەسەردا گرت.
ڕۆژی دووشەممە هێزه دهریایییهكانی ئیران ، دەستیان گرت بەسەر کەشتیەکی كۆریای باشور کە له بهندری سعودیه بەرەو کەناراوەکانی بەندەر عەباس بەڕێککەوتبو بە بیانوی پێشێلکردنی یاسا نێو دەوڵەتیەکانی ئاو.
فهرماندهیەکی هێزه دهریایییهكانی ئیران لە لێدوانیکیدا بۆ ئاژانسی روسیا تودەی رایگەیاند، ئهو کهشتیه بهناوی "هانكۆكهوه" له بهندرێكی سعودیهوە بهرێوكهتبو و نزیکبوەوە لە کەنداوی فارس و لە بەندەر عەباس دەستی بەسەردا گیرا.
ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشدا، کەشتیەکە ٧٢٠٠ ههزار لیتر مادهی ئیسانۆڵی تێدابو ئاڵای كۆریای باشوریش هەڵکردبو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە