پەیامی کورد... کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن لە ئازادیی راگەیاندن
لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، ئێستا کاری ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ لە هەموو کات زیاتر گرنگە. دەشڵێت بەردەوام دەبن لە پشتیوانییکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردوە، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیە کە بۆنەیەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگ و سەرەکیەی میدیا لە هەموو حوکمێکی دیموکراتیدا دەیگێڕێت.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: رێژەی یەدەگی ئاو ٣٠٪ زیادیکردووە
کونسوڵخانەی ئەمریکا وتەیەکی جۆ بایدنی باس کردوە کە دەڵێت، ئێستا کاری ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ لە هەموو کات زیاتر گرنگە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانییکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕوماڵکردنی ئازاد و بێلایەن و پڕۆفێشنەڵانەی هەواڵەکان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، ڕێز لەو ڕۆژنامەنووسانە دەگرن کە بەردەوامن لە پێدانی هەواڵی مانادار بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و لەو پێناوەشدا دەکەونە بەر مەترسیی زۆر.
ئەمڕۆ ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیە و ١٢٥ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت، کە رۆژنامەی کوردستان بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە