ئەمریکا: ٧ هەزار سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

ئەمریکا: ٧ هەزار سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

پەیامی کورد... ئەمریکا: ٧ هەزار سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

لەگەڵ تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکا سەربازانی ڕووسیا زیانی گەورەیان پێگەیشتووە.

لەمبارەیەوە هەواڵگریی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا هاتووە: زیاتر لە حەوت هەزار سەربازی ڕووسی لە ماوەی تەنیا ٢٠ ڕۆژدا لە ئۆکراینا کوژراون.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە کە ژمارەکە زۆر زیاترە لەو سەربازانەی بە درێژایی ساڵان ئەمریکا لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان لەدەستیداون،

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکی ئەو ژمارە زۆرەی کوژراوان کە بە تەنیا لە ماوەی سێ هەفتەی شەڕدا بووە، کاریگەریی گەورەی لەسەر ورەی سەربازان دەبێت.

بەرپرسان لە پێنتاگۆن دەڵێن، ڕێژەی ١٠٪ی زیان لە هەر یەکەیەکی شەڕکەردا وایلێدەکات نەتوانێت ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات کە بۆی ڕاسپێردراوە.

ئەگەر ئەوە لە بەرچاوبگیرێت کە نزیکەی ١٥٠ هەزار سەرباز بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن، لە کاتێکدا ژمارەی برینداربوون بە نێوان ١٤ بۆ ٢١ هەزار دەخەمڵێندرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە