ئەمریكا هیچ بڕیاڕێكی نەداوە لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سوریا

ئەمریكا هیچ بڕیاڕێكی نەداوە لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سوریا

پەیامی کورد... ئەمریكا هیچ بڕیاڕێكی نەداوە لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سوریا

پێگەیەكی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت،"ئەمریكا هیچ بڕیاڕێكی نەداوە لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق و سوریا".

پێگەی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە،"ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق دەستدەكەن بە گفتوگۆكردن لە بارەی كۆتایهێنان بە بووونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".

ئاماژە بەوەشدراوە،"بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن هیچ بڕیاڕێك لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نەدراوە لە عێراق و سوریا, بەڵام ئیدارەی بایدن ئامادەیە بۆ دیراسەی بژاردەكانی ئایندە".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"چاوەڕوان دەكرێت ئیدارەی بایدن لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆبكات لەبارەی بوونی ئایندەی (2500) سەربازی ئەمریكی كە لەدوای جەنگی داعشەوە لەوڵاتەكە ماوەنەتەوە".

هەروەها هاتووە،"سودانی رووبەڕووی فشاری زیاتری ناوخۆیی بووەتەوە, بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دوای ئەوەی سوپای ئەمریكا زنجیرەیەك گورزی لە میلیشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران و دامەزراوەكانی وەشاند لەم هەفتانەی دوایدا".

بەرپرسێكی سوپای ئەمریكا رایگەیاندووە،"كاتی ئەنجامدانی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغداد هیچ پەیوەندیەكی بە هێرشەكانی ئەم دواییەوە نیە, چەند مانگێك پێشتر ئەم پرسەمان تاوتوێكردووە، هیچ بڕیارێك لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق نەدراوە".

ئەوەشی وتوە،"لەگەڵ عێراق گفتوگۆ دەكەین بۆ گواستنەوە لە شەڕی دژی داعشەوە بۆ هاوبەشیەكی ئەمنیی دووقۆڵی هەمیشەیی لەنێوان عێراق و ویلایەتەیەكگرتووەكان".

پێشتر پشكنەری گشتی پنتاگۆن راگەیاندبوو،"سوپای عێراق هێشتا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە لە هەماهەنگیكردنی ئۆپراسیۆنە وشكانی و ئاسمانیە هاوبەشەكان, هەروەها بڵاوەپێكردنی تۆپهاوێژ بەشێوەیەكی چالاك".

بەرپرسانی ئیدارەی بایدن دەڵێن، توانا و پێداویستی سوپای عێراق لە ئایندەدا كارێكە بۆ سەركردەكانی بەغداد جێدەهێڵرێت بۆ دەستنیشانكردنی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە