پەیامی کورد... كونسوڵخانەی ئەمریكا روونكردنەوەیەك لەبارەی هێرشەكەی هەولێر بڵاودەكاتەوە
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رەتیدەكاتەوە لە هێرشەكەی شەوی دووشەممەدا هیچ دامەزراوەیەكی ویلایەتە یەكگرتووەكان كرابێتە ئامانج.
كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ئەمڕۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون.
دەشڵێت، “بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەمدواییەی ئێران دژی هاوڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین” و بە “پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق” ناویدەبات.
كونسوڵخانەی ئەمریكا سەرەخۆشیش ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەكات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو برینداربووان دەخوازێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە